نەینەوا- ا ه ع
پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ دووشەممە، جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی خۆی و بڵاوكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لەهێزە هاوبەشەكان لە تەواوی پارێزگای نەینەوا بۆ چەژنی قوربانی پیرۆز ڕاگەیاند.
لیوا نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپەڕاسێۆنەكانی نەینەوا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند:" ئۆپەراسێۆنەكانی نەینەوا پلانێكی ئەمنی داڕشتووە ولەبەیانی ئەمڕۆوە هێزێكی زۆری پۆلیسی مەحەلی و پێكهاتە سەربازیەكانی تر بڵاوەیان پێكراوە" ووتیشی ئەم پلانە هەموو پارێزگاكە دەگرێتەوە، و ڕێگر دەبێت لە هەر خروقاتێكی ئەمنی كە لە ڕۆژانی چەژندا ڕووبدات.