بەغداد - ا ه ع
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ دوو شەممە، تیرۆرستێكیان لەباكوری بەغدادی پایتەخت دەستگیركرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگیری توانیان تیرۆرستێك دەستگیربكەن كە پێشتر لەدادگای كەربەلا و بەپێی مادەی 1/4 ی تیرۆر بڕیاری دەستگیر كردنی بۆ دەركراوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە"گرتنی ئەو تیرۆرستە بە دانانی خاڵێكی پشكنینی كتوپڕ بووە لە باكوری بەغداد"
لەئێستاشدا داواكراوەكە ڕادەستی لایەنی دادوەری تایبەت كراوە بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی بەرامبەری بگیرێتە بەر.