بەغدا - ا ه ع
هێزە ئەمنیەكان، ئەمڕۆ دوو شەممە، لە نەینەوا دەستیان گرت بەسەر بڕێك پاشماوەی چەك و تەقەمەنیدا.
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: فەرماندەی ئۆپەڕاسێۆنەكانی نەینەوا لە ناوچەی كەهنشی بچوك دەستیان گرت بەسەر 55 گولەی قازفە لە عەیاری 155ملیم.
هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە هێزەكانی فەرماندەی ئۆپەڕاسێۆنەكانی سەلاحەدین و لەچوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی پاككردنەوەی هێڵی ناوتی بێجی - سینیە، كە دەچێتە پاڵاوگەی دۆڕە، دەستیان گرت بەسەر 5 بۆمبی چێندراو كە پێك هاتبوو لە جلیكانی 20لتری ودواتر هەر لەوناوچەیە لەناوبراون و تەقێندراونەتەوە، هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە"هێزێكی ئۆپەڕاسێۆنەكانی سامەڕا لە قەزای دجێل داواكراوێكیان دەستگیر كردووە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد