بەغداد(ا ه ع)
سەركردەی كوتلە سیاسیەكان ئەمڕۆ كۆدەبنەوە بۆ تاوتۆێكردنی پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێ.
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییەیان ڕایانگەیاند: كۆبونەوەی ئامادەكاری دەكرێت بۆ كۆبونەوەكە بە ئامادەبونی سەركردەی كوتلەكان.
لایی خۆیەوە نەوفەل ئەبو رەغیف وتەبێژی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگەیاند: هەموو پێكهاتەكانی عێراق ئامادەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ دەبن، و تێیدا هاوپەیمانی ڕادەگەێنرێت وبە پێكهێنانی گەورەترین كوتلە كۆتای دێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد