بەغداد - ( ا ه ع)
موجاهد ئەبو هێل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ڕایگەیاند: دەرگای تۆڕەكە بۆ هەموو جۆرە دەست پێشخەرێك كراوەیە، و سەركەوتنی پڕۆژەی ( درەوشانەوەی بەغدادی) ڕاگەیاند.
لە كۆنگرەیەكی هەوبەشدا لەگەڵ نەسیڕ شەممە میوزیكسیانی عێراقی و جیهانی و وەدیع حنزەڵ سەرۆكی بانكە تایبەتە عێراقییەكان كە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) ئامادەی بوو، ئەبو هێل دوای پیرۆزبایی كردنەوەی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی (درەوشانەوەی بەغداد) ڕایگەیاند: بەڵێنی بەغدادێكی جوانترتان پێدەدەین و درەوشانەوە بەردەوامە، وتیشی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییە دەرگاكانی بۆ هەموو دەستپێشخەرێك دەكاتەوە.
لای خۆیەوە نەسیڕ شەمە موزیكسیان لەكونگرەكەدا ڕایگەیاند: دوێنێ بەغداد گەڕایەوە بۆ سەردەمی گەنجیەتی و لەناوڕاستی مانگی داهاتودا گۆڕەپانەكانی تریش لەچوارچێوەی پڕۆژەی (درەوشانەوەی بەغداد) دەكرێنەوە.
شەمە سوپاسی هەوڵەكانی موجاهد ئەبولهێلی كرد لەسەركەوتنی پڕۆژەكە وتیشی "سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی" وزەیەكی زۆری پێیە بۆ خزمەتكردنی عێراق.
شەمە ڕاشیگەیاند:بەشداری كۆنگرەی بوژاندنەوەی كەلەپوری موسڵ و ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە دەكات، و بۆ پشتوانی كردنیان ڕۆژی 26ی ئەیلولی داهاتوو سەردانی ئەهواڕەكانی زیقار دەكات.
شەمە لەكۆنگرەكە ڕۆژنامەوانیەكەدا ووتی دینارێكمان لە پڕۆژەی (درەوشانەوەی بەغداد) بەفیڕۆ نەدا.
لەكۆتایشدا پڕۆژەی درەوشانەوەی بابلی ڕاگەیاند، لەگەڵ چەند پڕۆژەیەكی نوێی تردا لەبەغداد، وتیشی جارێكی تر دەروازەكانی بەغداد دەكەینەوە و بەم نزیكانەش پڕۆژەی (درەوشانەوەی موسڵ)ڕادەگەێنین.
لایی خۆشیەوە وەدیع حەنزەڵ سەرۆكی ڕابیتەی بانكە تایبەتەكان ڕایگەیاند: تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییە سەركەوتوو بووە لە ڕوماڵی پڕۆژەی (درەوشانەوەی بەغداد)دا پێشنیاریشی كرد ئەنجومەنێكی باڵای ئاوەدانكردنەوە پێك بهێنرێت.