بەغداد – ا ه ع
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ یەك شەممە، ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەكانی سەر بە ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد پێنج كەسیان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر كردووە.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند:" كەسێك بە تۆمەتی ڕفاندن لە مەنسور دەستگیركراوە، یەكێكی تریش لەناوچەی هور رەجەب بە تۆمەتی ساختەكاری، سێیەمیش لە ناوچەی حەی زهور بە تۆمەتی هەڕەشەكردن دەستگیر كراوە".
وتیشی: "بە تۆمەتی تیرۆریش لە ناوچەی سەعدون كەسێكی تریان دەستگیر كردووە، بە هەماهەنگی مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانیش لە ناوچەی مەدائین كەسێكیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كرد".