بەغداد - ا ه ع
ئەمانەی بەغدا بەڵێنیدا لەسەرخزمەتكردنی گۆڕەپانەكانی دەست پێشخەری درەوشانەوەی بەغداد دا و مانەوەیان بە جوانترین شێوە.
بریكاری هونەری ئەمانەكە عەبدلكەریم بخاتی لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیە(ا ه ع) ڕایگەیاند ، ئامادەكاری بۆ دەست پێشخەریەكە دەستیپێكردووە كە میوزكسیانی ناوداری عێراقی و جیهانی نەسیر شەممە بە پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران و بانكی ناوەندی عێراق و چەند بانكێكی ئەهلی ڕایگەیاندبوو.
وتیشی لیژنەیەكی تایبەت بۆ خزمەتكردنی 21 گۆڕەپانی بەغداد پێكهێنراوە و ئەو گۆڕەپانانەی بڕیارە لەقۆناغی یەكەمدا بكڕێنەوە 10گۆڕەپانن و لەكاتژمێر شەشی ئێوارە هەریەكێكیان بەئامادەبونی بەرپرسێك دەكرێتەوە.
ئەمانەی بەغداد و تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییە و چەند بانكێكی تایبەت بڕی زیاتر لە 8ملیار دیناریان لەڕێگەی سندوقێكی تایبەتەوە بۆ دەست پێشخەریەكە تەرخان كردووە.