بەغدا – ا ه ع د. سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تەئكیدیكردەوە پێویستە كۆمەڵگەی عێراقی لە قۆناغی داهاتوودا لەسایەی سەقامگیریدا بژی لەرێی بنایاتنانی نەوەیەكی نوێ و دامەزراوە پەروەردەیی و فێركردن و دینییەكان لەگەڵ دەستەبەركردنی سەقامگیری فیكری لە وڵاتدا. لە وتەیەكیدا لە دیداری عامرییە بۆ ئەكادیمی و ئەوانەی لە بواری پەروەردەدا كاردەكەن و ئەنجومەنە ناوخۆییەكان و خزمەتگوزارییەكان لە ژێر ناوی ( رزگار كردنی نیشتمان و بنیاتنانی مرۆڤ) وتی بە سەربازكردنی كۆمەڵگای عێراقی رەتدەكاتەوە. رونیشیكردەوە ئەو سەقامگیرییەی كۆمەڵگە دەیەوێت سەقامگیری فیكری و پەروەردەییە و رێگە نەدانە بە گەڕانەوە بۆ روبەروبوونەوەی تایفی.