بەغداد - ا ه ع
فەریق ڕوكن جەلیل روبەیعی كەمێك لەمەوبەر گۆڕەپانی فارس لعەرەبی لەچوارچێوەی پڕۆژەی درەوشانەوەی بەغداددا كردەوە.
قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە پێك هاتووە لە 10گۆڕەپانی شاری بەغداد لە هەردوو بەشی كەرخ و ڕەسافە
گۆڕەپانەكان بریتین لە فارس لعەرەب و شێخ مەعروف و تەیەران و واسق و نسور و وەهران و مزەفەر نواب و موسەنا و ئومە و جدە.
شایانی باسە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكەكەی موجاهد ئەبوهێل لەدیارترین پاڵپشتی و پشتوانانی دەست پێشخەریەكە بوون و هەر لەدەسپێكی ڕاگەیاندنی پڕۆژەكە بەدەیان ڕاپۆرتی دەنگ و ڕەنگ و نوسراویان لەسەر پڕۆژەكە كردووە.