بەغداد - ا ه ع
عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لەگەڵ نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر برێت مەكگۆرگ تاوتۆی پێشهات و ڕەوشی سیاسی عێراق و ناوچەكەی كرد.
بەپێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە حەكیم لە دیدارەكەی دا لەگەڵ مەكورگ ڕایگەیاند كە عێراق لەقوناغی داهاتوودا پێویستی بە حكومەتێكی بەهێز هەیە و دەبێت لەتوانای دابێت داواكاری هاوڵاتیانی عێراق جێبەجێ بكات وتەواوی خزمەتگوزاریەكان فەراهەم بكات بە پێی ئەو مەرجانەی مەرجەعیەتی دینی دایناوە.
وتیشی هەلی پڕۆژەی زۆرینەی نیشتمانی خەریكە نزیك دەبێتەوە هەروەها كاتی پەسەندكردنی دادگای فیدڕاڵیش لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئەوەندەی نەماوە و ئاشكرای كرد دەبێت ئەم جارە حكومەت لەبەرژەوەندی تایبەت دووربخرێتەوە و بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگیرێت.