ئەندازیاری سەربازی: گوندی قابوسیەی لە موسڵ لە پاشماوەكانی داعش پاككردەوە

ئەمنی
  • 18-08-2018, 00:00
  • +A -A


    بەغداد - ا ه ع
    ئەندازیاری سەربازی لە فیرقەی مونشەئاتی پێنج لەچوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا توانیان گوندی قابوسیە بەتەواوی لەپاشماوەكانی چەتەكانی داعش پاكبكەنەوە.
    لەبەیاننامەیەكیشدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هاواڵی عێراقیە كەوتووە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند:ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا گوندی قابوسیە ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگاكە دەكات.
    هەر لەبەیانامەكەدا هاتووە هێزێكی تر لەو ئۆپەڕاسێۆنە دەستیان گرتووە بەسەر بۆمبێكی چێندراو و 10گولە هاوەن لەعەیاری 82 ملیم و قەناسێكی دروستكراوی ناوخۆیی.