بەغداد - ا ه ع
نەسیڕ شەمە موزیكسیانی ناوداری عیراقی و جیهانی ئامادەكاری دەست پێشخەری پڕۆژەی درەوشانەوەی بەغداد ڕایگەیاند ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی گرنگی دوور مەودایە كە پێك هاتووە لەچەند مەحوەرێكی گرنگ ئەمڕۆش یەكەم قۆناغی دەكرێتەوە.
لەلێدوانێكی تایبەتیشدا شەمە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند درەوشانەوەی بەغداد پڕۆژەیەكی گرنگە و دوور مەودایی شارستانی و ڕۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوە و گەشتوگوزاری هەیە و لەگەڵ یادی ئاشتی جیهانی دا لەساڵی 2016 دا ڕاگەێنرا.
ڕاشیگەیاند ئەم دەستپێشخەریە سەركەوتوو نەدەبوو و بەدی نەدەهات ئەگەر پشتوانی و پاڵپشتی نیشتمانی نەبوایە كە ئەم خەونە گەورەی عیراقیەی بەدیهێنا، كە هەمووعیراقێكی نیشتمان پەروەر و ڕەسەن ئاواتی بۆ دەخوازێت، ڕاشیگەیاند لەڕێی بانكی مەركەزی عێراقیەوە و پارێزگا و بانكەكانی عێراق ڕێكەوتن كراوە بۆ ئەوەی پارە و دارای بۆ ئەم دەست پێشخەریە كۆبكرێتەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد