لە موسەنا هێزە ئەمنیەكان داواكراوێكیان دەست گیر كرد كە 7كیلۆ گرام مادەی هۆشبەری لە جۆری حەشیشەی هەڵگرتبوو

  • 17-08-2018, 00:00
  • +A -A

    موسەنا - ا ه ع
    هێزە ئەمنیەكان داواكراوێكیان دەستگیر كرد كە 7كیلۆ گرام لەمادە هۆشبەرەكان لە جۆری حەشیشە پێبووە.
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی هێزێكی هاوبەشی نەهێشتنی تاوان لەزیقار و وموسەنا كە لەچوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگیری ولێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كار دەكەن توانیویانە مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیشە كە بڕەكەی 7كیلۆ گرام بووە بە داواكراوێك لە موسەنا بگرن.
    هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە هێزەكان دەستیان گرتووە بە سەر چەكێكی جۆری كڵاشنكۆف و برێك تەقەمەنیدا .