170خێزانی ئاوەرەی موسڵ گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

ئەمنی
  • 17-08-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا - ا ه ع
    نەوفەل عاكوب پارێزگاری نەینەوا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند 170خێزانی شاری موسڵ كە ئاوارە بوون گەڕانەوە سەر ماڵ وحاڵی خۆیان لەبەشی ڕاستی ئەو شارە.
    عاكوب لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیە ڕایگەیاند: لەدەسپێكی پڕۆسەی ڕزگار كردنی موسڵ هەتا ئێستا 170خێزانی شاری موسڵی كۆن دوایی ئاوارەبونیان بۆ ماوەی دوو ساڵ و مانەوەیان لە كەمپەكان گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
    خێزانە گەڕاوەكان لە گەڕەكەكانی مەیدان و دكە و عەموبەقاڵ و ناوچەی جامیعەی كەبیر بوون و لە ئێستادا تەواوی خزمەتگوزاریەكان بۆ دابین كراوە.
    وتیشی هێزە ئەمنیەكان وردبینیان بۆ كاری زانیاری و كەسی بۆ خێزانە گەڕاوە ئاوارەكان كردووە بۆ دڵنیایی ئنجا ڕێگەیان پێدراون بچنە ناو ئەو شارە.