بەغداد - ا ه ع
لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند :پۆلیسی بەغداد تیمێكی تایبەتی لەسەر ڕوداوی مردنی رەفیف یاسری پزیشك پێكهێناوە كە پێك هاتوون لە كەسانی شارەزا و بەهاوكاری كەسانی پسپۆر لە بەڕێوبەرایەتی بەڵگەی تاوان بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكە و مردنی پسپۆری جوانكاری ڕەفیف یاسری.
مەعەن بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاند:تیمە تایبەتەكە بەهاوكاری پزیشكی داد كار دەكات بۆ ئەنجامدانی پشكنینی تایبەت لەسەر تەرمی ناوبراو بۆ زانینی هۆكاری مردنەكە ووتیشی دوای تەواو بوونی پشكنینەكان ئەنجامەكان ڕادەگەیەنن.
هەروەها داوای كرد كە هیچ پڕوپاگەندە یان هەواڵی ناڕاست دەربارەی ئەو بابەتە بڵاونەكرێتەوە چونكە ئەنجامە ڕاستەكان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان بڵاودەكرێتەوە.