پرۆسەیەكی سەربازی فراوان بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە دیالە بەرێوەچوو

ئەمنی
  • 16-12-2017, 00:00
  • +A -A

    دیالە - ا ه ع فەرماندەی پرۆسە سەربازییەكانی دیجلە ئەمرۆ شەممە رایگەیاند پرۆسەیەكی سەربازی فراوانی هاوبەشیان بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە مەتیبیجە و ناوچە سنوریەكانی نێوان دیالە و سەڵاحەدین ئەنجامداوە. لەوبارەیەوە فەریق روكن مەزهەر عەزاوی فەرماندەی پرۆسە سەربازییەكانی دیجلە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند هێزە ئەمنییە هاوبەشەكانی سەر بە پرۆسە سەربازیەكانی دیجە و سامەرا و هەردوو حەشدی شەعبی و عەشایری بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی پرۆسەیەكی سەربازی گەورەی بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە مەتیبیجە لە سنوری نێوان دیالە و سەڵاحەدین ئەنجامداوە. عەزاوی وتیشی پرۆسەكە چەندین ناوچەی تریش دەگرێتەوە گرنگترینیان میتە و حاوی و عوزێم و ئوم تلیل-ە، راشیگەیاند مەبەست لەو پرۆسەیە پاكردنەوەی ئەو ناوچەیەیە لە پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش.