بەغداد – ا ه ع – حسێن فیحان
ئان نافع ئەوسی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان، ئەمرۆ پێنج شەممە، جێبەجێكردنی 50 پرۆژەی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوەی ئەو پارێزگایە بە پلانی جۆراوجۆر " نزیك و مامناوەند و دورمەودا".
ئەوسی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) وتیشی كەرتی تایبەتیش لە ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە بەشدار دەبێت.