بەغداد- ا ه ع
كۆمسێۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق تەئكید لەسەر ڕێكارەكانی دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكاتەوە لە گرەنتی مافەكانی هاوڵاتیان و لێپرسینەوە لەو كەسانەی كە لە دەوڵەت كار دەكەن و كەمتەرخەمن لە كارەكانیان.
ئەنس ئەكرەم ئەندامی ئەجومەنی كۆمسێۆنەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند ڕێكارەكانی عەبادی بە پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی ناوەندی كە بەردەوام چاو بە سكاڵای هاوڵاتیاندا بخشێنێتەوە .
وتیشی بڕیاری لیژنەی لێكۆڵینەوەی ناوەندی هەمیشەیی ئاوارەكان پێویستە ئەوانەی كەمتەرخەمبوون لەبەجێگەیاندنی ئەركەكانیان سزا بدرێن بەتایبەت ئەوانەی سەر بە لایەنی جێبەجێكارن بە پێی یاسا كە پشتوانی مافەكانی هاوڵاتیان دەكات بەگشتی و ئاوارەكان بەتایبەتی.