بەغداد - ا ه ع
كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی گەشتیاران و شاندەكانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند: "ڕێژەی گەشتیاران لەسەر هێڵی گواستنەوەی نێودەوڵەتی نێوان عێراق-توركیا لە رێی وشكانیەوە بەرزبۆتەوە".
لای خۆیەوە ئەندازیار عەبدوڵا لعێبی باهز بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیاكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند "گواستنەوەی نێوان بەغداد و توركیا لەڕێی نەفەرهەڵگرەكانەو خواستی زۆری لەسەرە، بەتایبەت لەگەڵ نزیكبونەوەی جەژنی قورباندا.
وتیشی كارمەندانی كۆمپانیاكەیان لەبەشی گواستنەوەی نێودەوڵەتی لەسەر كاری خۆیان بەردەوامن و خزمەتگوزاری نایاب پێشكەش بەگەشتیاران دەكەن، لەوانەش كارئاسانی لە پێدانی ڤیزا و ژمەخواردنی زیادە وچەند ئاسانكارییەكی تر.