بەغداد – ا ه ع
دادگای فیدڕاڵی سزایی زندانی هەتا هەتایی بۆ سێ تۆمەتبار دەركرد كە هەوكاری لۆجستیان پێشكەشی داعش كردووە.
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، دادوەر عەبدلستار بەیرەقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند: دادگای فیدڕاڵی چاوی خشاندەوە بە دۆسەی سێ تیرۆرست دوای ئەوەی دانیان بەوەدا نابوو كە هاوكاری لۆجستیان پێشكەشی تیرۆریستانی داعش كردبوو.
وتیشی تۆمەتباری یەكەم بەرپرسی ڕاهێنانی یەكێك لە فەوجەكانی ڕێكخستنەكە بووە و دووەمیان دەستی بەسەر پارەی هێزە ئەمنیەكاندا گرتووە و ڕادەستی داعشی كردوون، سێیەمیشیان بەرپرسی دروستكردنی (پشتێنەی بۆمبڕێژكراو)بووە.