تایبەت - ا ه ع
لیژنەی دابینكردنی زەوی نشتەجێبوون لە ناجەف، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند 1900پارچە زەوی نشتەجێبوونی بۆ ئەو چین و تۆێژانە تەرخانكراوە كە مەرجەكان دەیانگرێتەوە.
حسێن حەدراوی ئەندامی لیژنەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند دوێنی لیژنەكەیان كۆبۆتەوە و 1900پارچە زەوی بۆ دابەشكردن بەسەر ئەو چین و تۆێژانە تەرخان كردووە ئەو چینەش كە بڕیاری زەوی دەیانگرێتەوە شەهید و ئەو بریندارانەن كە لە شەڕدا كەم ئەندام بوون لەگەڵ چەند ئەندامێكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی دەوڵەت.
حەدراوی وتیشی ئەو ناوچانەی كە دەبەشكردنەكەی تێدایە كوفە و مونازەرە حەیدەریەیە.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت