عەلاق لەگەل كۆمپانیا فەرەنسی و توركیەكان تاوتۆی دووبارە بەگەڕخستنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ و دروستكردنی پێنج نەخۆشخانە دەكات

  • 15-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ كۆمپانیا فەڕەنسی و توركیەكان تاوتۆی بەگەڕخستنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ و دروست كردنی پێنج نەخۆشخانەی كرد .
    لەبەیاننەمەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە عەلاق تەئكیدی لەسەر گرنگی دەست نیشانكردنی توانای فڕۆكەخانەی موسڵ كردۆتەوە بەجۆرێك تا چەند پێویستە بكرێتە فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی و دەست نیشانكردنی پێویستیە ستراتیجیەكانی كاركردن لەو فڕۆكەخانەیەدا.
    ئەمینداری گشتی لەگەڵ كۆمپانیا توركیەكانیشدا باسی لە دروستكرنی نەخۆشخانەی كردووە كە هەر یەكێكیان بەلایەنی كەمەوە 400قەروێڵە لەخۆ بگرێت لە پارێزگاكانی بابل و كەربەلا و میسان و زیقار و بەسڕە.