بەسرە – ا ه ع وەزارەتی گواستنەوە لە ئاهەنگێكدا 500 پارچە زەوی بەسەر كارمەندانی شایستەی كۆمپانیای گشتی بەندەرەكانی عێراق دابەشكرد. لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) لە بەسرە رایگەیاند كازم فنجان وەزیری گواستنەوە تەئكیدی كردەوە بەڵنیانداوە دابەشكردنی زەوی سەرجەم فەرمانبەران بگرێتەوە تەنانەت ئەوانەش كە تەنها یەك خاڵیان هەیە، رونیشیكردەوە ئەو 500 پارچە زەوییە تەواوكەری ئەوانەی پێشوون و بەوپێیەش ژمارەی ئەو كەسانەی كە سودمەندبوون لە پێدانی زەوی گەیشتە 3000 فەرمانبەر. وتیشی دابەشكردنی زەوی بەردەوامە بۆ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو بۆ فەرمانبەران.