بەغداد – ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە عێراق دوبارە لە ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنانەوە و دەستەبەركردنی دەرفەتی كار لە رێی یەكگرتویی سەردەكەوین هاوشێوەی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش و دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش.
عەبادی لە میانی وتارێكی كە، ئەمرۆ چوار شەممە، لە كۆنگرەی بوژانەوەی ئابوری عێراق پێشكەشیكرد:" ستایشی هەوڵەكانی ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد بۆ بوژانەوەی عێراق كە بە دەستەواژەی عێراق یەكەمە گوزارشتی لێكردووە".
حەیدەر عەبادی وتیشی عێراق یەكەمە بەواتای ئەوە دێت كە زیاتر بوژانەوە بە خۆوە ببینێت و هەلی كاری زیاتر دەستەبەربكرێت.
حەیدەر عەبادی ڕاشیگەیاند داواكاری هاوڵاتیان لەسەرجەم دانیشتەكانی ئەنجومەنی وەزیران وەڵامدانەوەی دەبێت و بڕیار بۆ ژمارەیەك لە پارێزگاكان دەردەكرێت و لیژنەیەكیشمان بۆ ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێكهێناوە بۆ چاوخشاندن بە جێبەجێكردنی داواكارییەكان و جێبەجێكردنیان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە