بەغداد - ا ه ع
دكتور حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران پەیمانی لە ئەردۆغان وەرگرتووە كە عێراق بەشە ئاوی خۆی وەردەگرێت.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەردۆغان، عەبادی ڕایگەیاند لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ توركیا و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات لە زۆربەی بوارەكانی هاوكاریكردنی یەكتردا تەئكیدی لەسەر كرایەوە.
وتیشی بەهاوكاری یەكتر دەتوانین بەسەر ئاستەنگەكاندا سەركەوین و زاڵ بین، بەردەوامیش دەبین لەسەر هناردەكردنی نەوتی كەركوك لە ڕێی توركیاوە.
لای خۆیەوە ئەردۆغان وتی توركیا بێ جیاوازی مەزهەب و ئاین لەگەڵ عیراق دایە و بەردەوام دەبین لەسەر هاوكاری كردنی عێراق بۆ ڕوو بەڕووبونەوەی تیرۆر.