بەسرە – ا ه ع بەرێوەبەری گشتی نەوتی بەسرە رێگایەكی گرنگی كردەوە كە هەر یەك لە قەزای زوبێر و ناوچەی شەعیبە بە درێژی 2 كیلۆمەتر بەیەكەوە دەبەستێتەوە. لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی نەوتی بەسرە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند پرۆژەكە بە رێگایەكی گرنگ دادەنرێت و هاوكار دەبێت بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان و كارمەندەكانیان، وتیشی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە لە سەر راسپاردەی وەزیری نەوت بووە كە گرنگی بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگای بەسرە دەدات لە پێش هەمووشیانەوە كەرتەكانی تەندروستی و فێركردن. لای خۆیەوە عەباس ماهر قایمقامی قەزای زوبێر تەئكیدیكرەوە ئەو رێگایە زۆر گرنگە و ناوەندی قەزاكەیان بە ناوچەی شەعیبە دەبەستێتەوە و قەرەِباڵغی هاتوچۆش لە ناو قەزای زوبێر كەمدەكاتەوە.