بەغداد - ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە ئەنكەرە چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كەوت، لە دیدارێكدا بەپێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە كەوتووە، هاتووە هەردوولا باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات و دۆسەی ئاو و ئاسایش و كارەبا و وزە و ئابوری و ڕۆشنبیری و ڕەوشی ناوچەكە كردووە.
هەرلەو دیدارەدا ئەردۆغان تەئكیدی كردوەتەوە عێراق بەشە ئاوی خۆی وەردەگرێت و بەروپێشبردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵاتشی بەگرنگ وەسف كردوە و ئامادەیی توركیای لە ئاوەدانكردنەوەی عیراق دووپاتكردەوە وەك چۆن لەكۆنگرەی كوەیت باسیان كردوە.