بەغداد - ا ه ع
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق، ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕایگەیاند پلانێكی پێشوەختەی گونجاویان بۆ جەژنی قوربان داناوە.
میران فەرید بەڕێوبەری گشتی هێڵەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند دوای كۆتایی هاتنی پلانی ناردنە دەرەوەی حاجیان كارمەندانی كۆمپانیاكەیان لە ئێستادا خۆیان ئامادە دەكەن و كار بۆ وەرزی جەژنی قوربان دەكەن.
وتیشی ژمارەی گەشتەكان زیاد دەكات، چونكە لە جەژندا خواست لەسەر گەشت زیاتر دەبێت راشیگەیاند داشكان لەنرخەكان كراوە بۆ ئەوەی هانی گەشتیاران بدەن.