شەممەی داهاتوو بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران یەكەم قۆناغی دەست پێشخەری "درەوشانەوەی بەغداد" دەكرێتەوە

  • 14-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    بەسەرپەرشتی دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران شەممەی داهاتوو ئاهانگی كردنەوەی فەرمی قوناغی یەكەمی پڕۆژەی بەرەوپێشبردن و دووبارە بونیاتنانەوەی مەوداكان كە ڕۆڵی سەرەكی دەبینێت لە دەست پێشخەری بەغد دا .
    ئەم دەست پێشخەریە نەسیر شمەی میوزیك ژەنی عیراقی و جیهانی بۆ جوانی و ئاوەدانكردنەوە بۆ بەغداد دەستیپێكردووە، بە دایكی پایتەختەكان ناسراوە و بۆ ئەوەی لەڕیزی شارەكان جیهاندا بێت چونكە شارستانیەتیەكی قوڵ و گەورەی هەیە بەتایبەت لەخزمەتكردنی مرۆڤایەتیدا و ڕۆڵێكی سەرەكی هەبووە هەروەها خاوەنی دەستكەوتی فكری و زانستی و شارستانییە و هەتا ئەمڕۆش هەر بەردەوامە و بیرمەند و فەیلەسوفەكانی لەهەموو بوارەكان پێشەنگن.
    بەپێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی گەیشتۆتە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە، قوناغی یەكەم 11 گۆڕەپان لە گۆڕەپانە گرنگەكانی بەغدا كە دەكەونە هەردوو بەشی كەرخ و رسافە و پێكهاتوون لە گۆڕەپانەكانی واسق فارسی عەرەبی و نسور و شێخ مەعروف و تەیڕان و 52 ونسور و وەهران و مزەفەری نواب و موسەنا و ئومە و جدە لەیەك كاتدا بەئامادەبونی ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی عێراق دەكرێنەوە.