زیقار – ا ه ع فەرمانگەی هێڵی ئاسنی زیقار رایگەیاند یەكەم تاقیكردنەوەی هاوبەش لە نێوان كۆمپانیای هێڵی ئاسنی و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت ئەنجامدرا كە تایبەتمەندە بە گەشتی هەفتانە لەرێی شەمەندەفەرەوە و بریتیە لە رێكخستنی گەشتی هەفتانە لە نێوان هەردوو شاری بەسرە و كەربەلادا. لای خۆیەوە عەبدوڵا ساجد بەرێوەبەری هێڵی ئاسنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند بەرێوەبەرایەتی گشتی هێڵی ئاسنی كە سەر بە وەزارەتی گواستنەوەیە بە هاوكاری لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی تایبەت یەكەم تاقیكردنەوەی ئەنجامداوە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لەرێی شەمەندەفەرەوە، رونیشیكردەوە هەموو رۆژانی چوارشەممەیەك گەشتێك لە بەسرەوە بۆ كەربەلا رێكدەخرێت كۆمپانیای هێڵی ئاسنیش شەمەندەفەرەكانی بە كرێ دەداتە چەند كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت.