بەغداد - ا ه ع
دەستەی حەج و عومرە، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند دروازەی جمێمەی سنوری بەم زوانە بەڕووی حاجیاندا دەكرێتەوە.
حسێن فەهەد كنانی وتەبێژی دەستەكە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی پلان و ڕێكەوتنێك كە پێش 9مانگ لەمەوبەر لەنیۆان عێراق وعەرەبستانی سعودیە واژۆكراوە دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران سەردانی ئەو وڵاتەی كردبوو كردنەوەی دەروازەكە هەنگاوی یەكەم بووە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
ئەم دەروازەیە تەنها بەڕووی حاجیاندا كراوە نابێت بەڵكو بەدڕێژای ساڵ كراوە دەبێت وتێدا ئاڵوگۆڕی بازرگانیش دەكرێت.
ڕونیشیكردەوە ئەو دەروازەیە لەگەڵ دەروازەكانی تر دەبێتە سەرچاوەی داهاتێكی باش بۆ ئابوری عێراق كە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەن.