نەینەوا – ا ه ع – سروق ماهر
شارەوانی پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ دوو شەممە، دووبارە كردنەوەی دوكان و پێشانگاكانی كۆنترین شەقامی لە موسڵ ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە عەبدولقادر دەخیل بەرێوەبەری شارەوانی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی ڕاگەیاند: كارمەندەكانیان هاوكار بوون لە كردنەوەی (20) پێشانگای شەقامی (نەجەفی) كە كۆنترین شەقامە و دەیان پێشانگای بازرگانی تایبەت بە فرۆشتنی كتێب و شیرینی لە ناوەڕاستی موسڵ لەخۆدەگرێت.