ڕێكخراوێكی تایبەت بە چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان بۆ "ا ه ع "چاوەڕی زیادبونی سكاڵا و تانەكان دەكەین كە پێشكەش بە كۆمسیۆن دەكرێن

  • 13-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا - ا ه ع
    ڕێكخراوی تەموز بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند چاوەڕوان دەكرێت سكاڵا و تانەكان كە پێشكەشی كۆمسێۆن دەكرێن لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان زیاتربن كە پێشكەشی دادوەرەكان دەكرێت.
    فیان شێخ عەلی سەرۆكی ڕێكخراوی تەموز لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند ئەنجامی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان كە لیژنەیەكی تایبەتی لە دادوەرەكان لە ماوەیی دوو مانگی پێشوو كاریان لەسەر كرد و سەرپەرشتی دەكرا گۆڕانكاریەكی بچوكی دروست كرد لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا ئەمەش بە گۆڕینی شەش ئەندامی كوتلە و هاوپەیمانیەكان لەگەڵ پێدانی كورسێك بۆ هاوپەیمانی فەتح.
    وتیشی ئەو گۆڕانكاریە دەبێتە هۆی زیادبونی پێشكەشكردنی سكاڵا و تانەكان كە لەم ماوەیەدا پێشكەشی دادوەرەكان دەكرێت.
    وتیشی وادەی پێشكەشكردنی سكاڵا و تانە لە بەیانی دوێنی یەكشەممە دەستی پێكردووە و ڕۆژی سێشەممە تا كۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی بەردەوام دەبێت .