بەغدا - ا ه ع
كۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ دووشەممە، وەرگرتنی تانە وسكاڵاكانی لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند.
دادوەر لەیس حەمزە وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆن لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند كۆمسیۆن چەندین سكاڵا وتانەی لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان بەدەست گەیشتووە.
وتیشی چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە لەلایەن دەستەی دادوەری و دوای كۆتاییهاتنی وادەی دیاریكراو كە ڕۆژی سێ شەممەیە، چاو بە تانە و سكاڵاكاندا بخشێنرێتەوە.
ڕاشیگەیاند ماوەی پێشكەشكردنی سكاڵاكان سێ ڕۆژە و لەڕۆژی یەك شەممەی پێشوو دەستی پێكردووە و تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.