بەغداد – ا ه ع
جەباری عەلی لعێبی وەزیری نەوت، ئەمرۆ یەك شەممە، دەستكردن بە پرۆژەی دروستكردنی پردی زوبێری لە بەسڕە ڕاگەیاند كە درێژییەكەی (805) مەترە.
وەزیری نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند ئەو كۆمپانیایەی كە پردەكە دروستدەكات لە 8ی ئابەوە دەستی بەكاركردن كرد و ماوەی تەواوكردنی پرۆژەكەش (550) رۆژە.
وەزیری نەوت ڕاشیگەیاند دروستكردنی ئەو پردە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكان كە لەسەر پێشنیاری وەزارەتی نەوت بۆ هاوڵاتیانی بەسڕە دروستدەكرێت، ئاشكراشیكرد وەزارەتەكەیان پرۆژەی گەوەری خزمەتگوزاری لە كەرتی تەندروستی و پەروەردە و شارەوانی و كشتوكاڵ و رێگاوبان و پەرەپێدانی ژێرئاخانی ئابوری ئەنجامداوە، سەرجەمیشیان لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندان.