ریبات – ا ه ع بەبەشداری وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمان و ئەنجومەنی شورای وڵاتانی عەرەبی كۆبونەوەیەكی نائاساییان لە ریباتی پایتەختی مەغریب گرێدا بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بە بارودۆخی شاری قودس. لای خۆیەوە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە سەرۆكایەتی وەفدی عێراق دەكات بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیە (ا ه ع) ی راگەیاند: ئەوەی لە كۆبونەوە نائاساییەكەدا گفتوگۆی لەبارەوە كرا ئیدانەكردنی بریارەكەی ئەمریكا بوو، وەفدی عێراقیش داوای كرد رێوشوێنی كرداری بگرێتەبەر بۆ دەستەبەركردنی هەڵوێستێكی نێو دەوڵەتی لەرێی پەرلەمانەكانەوە بۆ ئیدانەكردنی بریارەكەی ئەمریكا، وتیشی بەشداریكردنی وەفدی عێراق وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئەو كۆدەنگیە رەسمی و ناوخۆییەی گەلی عێراق لەبارەی پشتیوانیكردنی گەلی فەلەستین و پرسی شاری قودس بە تایبەتی. جبوری تەئكیدیشیكردەوە عێراق پشتر و ئێستاش پشتیوانی فەلەستین و گەلەكەی بووە، داواشیكرد كۆبونەوەیەكی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی رێكبخرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی فەلەستین دوای بریارەكەی ئەمریكا سەبارەت بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەكەی بۆ شاری قودس.
به وێنە: مەراسیمی جەژنی کریسمس لە بەغدای پایتەخت