بەغداد – ا ه ع
دكتۆر كازم عەقابی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان، ئەمرۆ یەك شەممە، ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە لە پێگەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی سەبارەت بە دلخستنی دەروازە سنورییەكان لەگەڵ ئێران بڵاو كراونەتەوە.
عەقابی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) دوای كرد بە بەرپرسیارێتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە هەواڵانە بكرێت كە لە ڕاستیەوە دورن و پێویستیشە هەواڵەكان لەسەرچاوەی فەرمییەوە وەربگیرێن.