عەمار حەكیم: پێویستە حكومەتی داهاتوو لەناكۆكیە سیاسیەكان دور بخرێتەوە

  • 12-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی لەگەل شاندێكی حزبی فەزیڵەی ئیسلامی تاوتۆێی پێشهاتە سیاسیەكان و پێكهێنانی حكومەتیان كرد دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، حەكیم تەئكیدی لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكومەتێك كردوە كە بتوانێت داواكاری گەلی عێراق و خواستەكانیان جێبەجێ بكات، ڕاشیگەیاند: دەبێت حكومەتی داهاتوو دووربێت لە ناكۆكیە سیاسیەكان، پێویستیشە عێراق لەململانێ سیاسیی نێودەوڵەتیەكان دور بخرێتەوە و دەڵێت عێراق دەتوانێت ڕۆڵی نزیككردنەوەی بۆچونەكان ببینێت لەنێوان وڵاتە ناكۆكەكانی ناوچەكەدا.