بەغدا - ا ه ع
وەزارەتی داد، ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند دوای دروست بونی ئاستەنگی و سستی بۆ بەڕێوەچونی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی باڵەخانەی وەزارەت كە لەساڵی 2009 بوە ئامانجی هێرشێكی تیرۆرستی و تۆماركردنی چەندین سەرپێچی لەخاڵ و بەندی گرێبەستەكە، لیژنەی لێكۆڵینەوەی وەزارەت ئەو دۆسەیەی ڕادەستی دەستەی دەستپاكی كرد بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ كۆمپانیا و فەرمانبەرە كەمتەرخەمەكان بكات .
لەبەیاننامەیەكدا ڕاگەێنراوە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و لەلایەن وەزیری دادەوە بۆ دەستەی دەست پاكی نێردراوە، لە دانشتنی ئەنجومەنی دادوەریش باسكراوە وبڕیاری تایبەتی بە پێی یاسا لەبارەیەوە دراوە .