نەینەوا ا ه ع
ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی شارەوانی نەینەوا كردنەوەی چەند پڕۆژەیەكی نوێی گەشتیاری لەناو گەڕەكەكانی شاری موسڵ ڕاگەیاند.
عەبدول قادر دەخیل بەڕێوبەری شارەوانیەكانی نەینەوا لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: كارمەندانی شارەوانی نەینەوا دووبارە كۆمەڵگەی دارستانی گەشتیاری و گوندی گەشتیاری دوای كاركردن بۆ ماوەی چوار مانگ كردەوە دوای ئەوەی لەلایەن تیرۆریستانی داعش وێران كرابوون.
دخیل وتیشی 7 باخچەی گەشتوگوزاری بۆ مناڵ و خێزانەكان لەناو گەڕەكەكانی شاری موصڵ دروستكراوە.