نەجەف – ا ه ع
موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر لەگەڵ ئەندروا تیرنر بالێۆزی كەنەدا لە عێراق تاوتۆی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست كرد و بەرەو پێشبردنیان كرد.
بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە لە دیدارێكدا هەردوولا باسی پڕۆسەی سیاسی عێراقیان كرد بەتایبەت ئەنجامی هەڵبژاردەكانی ئەم دوایە و تەئكیدیان لەسەر پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرد كە ئەركی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بێت بۆ هاوڵاتیان و گوزەرانێكی شایستەیان بۆ دابین بكات هەروەها باس لە هاوكاری نێوان هەردوو وڵات كرا بەشێوەیەك خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەل بكات.
لایی خۆیەوە ئەندروا تیرنر ستایشی ڕۆڵی هەڵوێستی نیشمانی و مرۆڤ دۆستانەی موقتەدا سەدری كرد.