بەغداد – ا ه ع
سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند هەڵوێستی عێراق بەرامبەر سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لەبەرژەوەندی گشتی عیراقەوە سەرچاوەیگرتوە.
سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیران تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند، هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لە ڕوانگەی بەرژەوەندی عێراق و عێراقییەكانەوە لێكۆڵینەوەی تێدا كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەڵوێستە كاریگەری هیچ دەوڵەتێك یان حزبێكی سیاسی دیاریكراوی لەسەر نیە، رونیشیكردەوە ناكرێت حكومەت هەڵوێستێك وەربگرێت و لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراقدا یەكنەگرێتەوە، پابەندبوون بە سزاكانی ئەمریكاشەوە بۆ سەر ئێران لەو ڕوانگەوەیە سەچاوەی گرتووە.