تایبەت – ا ه ع
دوای كۆبوونەوەیان، چوار پارتی كوردی ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانیان رەتدەكردەوە.
لای خۆیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)، ئەمرۆ شەممە، ڕایگەیاند هەر یەك لە گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەكگرتوو لە پارێزگای سلێمانی كۆبونەوە بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان.
وتیشی دوای كۆبونەوەیان ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانیان رەتكردەوە، ئەو چوار پارتە داواشیانكرد كاری جدی بكرێت و رێگە بە فیرۆدانی دەنگی هاوڵاتیان نەدرێت.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی بۆ سەرجەم پارێزگاكان ڕاگەیاند.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات