بەغداد – ا ه ع
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رایدەگەیەنێت لە ماوەی سێ رۆژدا دادوەران ئامادەن تانە لە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان بخەنەڕوو لە سبەینێ وە ماوەكە دەستپێدەكات.
لەیس جەیر، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاندووە، دادوەران كە لە ئێستادا لەبری ئەنجومەنی كۆمسیاران سەرپەرشتی كارەكانی كۆمسیۆن دەكەن ئامادەن بۆ ماوەی سێ رۆژ تانەی لایەنەكان وەربگرن.
وتیشی ماوەكە لە سبەینێوە دەستیپێدەكات و تانەش لەو ئەنجامانە دەدرێت كە پێنجشەممەی رابردوو راگەیەندرا كە تایبەت بوو بە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان.