بەغدا – ا ه ع
گەشتێكی هێڵی ئاسمانی عێراق لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادەوە بۆ ئەنكەرە بۆ ماوەی 45 خولەك دواكەوت، دواكەوتنەكەش بەهۆی حاڵەتی لەدایكبونی كورپەیەكەوە بووە دوای سەركەوتنی گەشتیاران بۆ ناو فڕۆكەكە .
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە دوای ئەوەی كاپتنی فڕۆكەكە هەواڵی حاڵەتێكی لەدایكبونی لەناكاوی پێ دەگات، تیمی هێڵەكە داوای هاوكاری پزیشكیان لە فڕۆكەخانەكە كردوە و ژنەكەش بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە دوای لەدایكبونەكەش بەسەركەوتوویی، فڕۆكەكە دوای 45 خولەك لەوادەی خۆی فڕیوە.