تاران – ا ه ع
بەیانی ئەمرۆ شەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.9 پلە بەپێی پێوەری رێختەر ناوچەكانی پارێزگای سیستان و بلوجستانی لە باشوری خۆرهەڵاتی ئێرانی گرتەوە.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) لە زاری بیر حسێن كولیوند بەرپرسی رێكخراوی فریاكەوتنی ئێرانی ڕایگەیان 4 تیمیان ڕەوانەی ناوچەكە كردووە بۆ خەمڵاندنی زەرەر و زیانەكان.
هاوكات سەنتەری بومەلەرزەزانی سەر بە زانكۆی تاران بڵاویكردەوە بومەلەرزەكە لە كاتژمێر 8 و 33 خولەك و 32 چركە رویداوە.