نەجەف – ا ه ع
خۆپیشاندەرانی پارێزگای نەجەف داوایان لە كوتلە سیاسیەكان كرد بە زوترین كات حكومەتی نیشتمانی پێكبهێنن كە دوربێت لە پشك پشكێنە و تائیفی و تەئكیدیان لەسەر لێپرسینەوە و سزادانی گەندەڵكاران كردەوە و هۆداریاندا لەبارەیی بەسیاسی كردنی داواكاری خۆپیشاندەران.
حوسام كعێبی چالاكوان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند خوپیشاندانی پارێزگاكە بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ دەكرێن. وتیشی داواكاریەكان سادەن و ئەمڕۆ ئێمە داوای پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز دەكەین دوور بێت لە تائیفی و بتوانێت خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان دابین بكاتز
راشیگەیاند خۆپیشاندەران لەگەڵ هەموو دەستپێشخەرێكی نیشتمانیدان.
لایی خۆیەوە ئەحمەد موسەوی چالاكوانی سیاسی هۆشداریدا دەربارەی بە سیاسی كردنی داواكاری خۆپیشاندەران كە خۆڕسكانە دەستیان پێكردووە و داوی لێپرسینەوە لە بەرپرسە كەمتەرخەمەكان دەكەن و داوای مافە سەرەتایەكانی خۆیان دەكەن.