بەغداد – ا ه ع
یانەی قوەی جەویە، ڕۆژی هەینی، ڕایگەیاند: ڕازی شنێشل-ی ڕاهێنەر بە شێوەیەكی فەرمی داوای لێبوردنی كردوە و دەستبەرداری پۆستەكەی بووە وەك ڕاهێنەری یانەكە لەبەر چەند هۆكارێكی تایبەت .
لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە وەلید زەیدی جێگری سەرۆكی دەسەی كارگێڕی یانەكە ڕایگەیاندوە شنێشل ناتوانێت لەسەر ڕاهێنانی یانەكە بەردەوام بێت و هۆكارەكەشی بە هۆكاری تایبەت و كەسی لەقەڵەمدا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە كارگێڕی یانەكە زۆر هەوڵی داوە كە شنێشل لەبڕیارەكەی پاشگەزبكاتەوە بەڵام ناوبراو سوربووە لەسەر بڕیارەكەی یانەكەش ڕەوشەكەی لەبەرچاو گرتووە .