كەربەلا – ا ه ع ئەمرۆ شێخ عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری مەرجەعیە لە كەربەلا لە میانی وتاری نوێژی هەینیدا تەئكیدیكردەوە لەسەر ئەوەی كە سەركەوتن بەسەر داعشدا كۆتایی جەنگ لە دژی تیرۆر و تیرۆریستان نییە، جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی روبەروبونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری لە وڵاتدا. كەربەلائی وتیشی ئەوانەی بەرگرییان لە عێراق و پرۆزییەكانی كرد شایەنی ئەوەن سود لە شارەزاییان لە چوارچێوەی هێزە ئەمنیەكاندا ببینرێت. لە كۆتاییشدا كەربەلائی وتیشی روبەروبوونەوەی جدی گەندەڵی ئەولەویەتی قۆناغی داهاتووی وڵاتە و پێویستە بە پلانێكی زانستی و لۆژیكی روبەرووی گەندەڵی ببینەوە و دور بكەوینەوە لە خۆدەرخستن و خۆ نمایشكردن لەو جەنگەدا.