نەینەوا – ا ه ع
كەسایەتی و نوێنەرانی پێكهاتەكانی قەزای تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ شەممە، بەڵگەنامەی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە واژۆ دەكەن بەمەبەستی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ئەو قەزایە.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند" كۆبونەوەی واژۆكردنی بەڵگەنامەكە كە لە ناحیەی عەیازە بەرێوەچوو لە چوارچێوە قەزای تەلەعفەر 70 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای موسڵ، سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی تێیدا بەشداربوون، ئەوەش بۆ كۆتاییهێنان بە كێشە هەڵپەسێردراوەكان كە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكەدا بەرپایان كردبوون".